له‌ ئێران 188 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئێران 188 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

 

ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئێران به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 18 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/8/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه‌ كرد، لە دوێنێوه‌‌ تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 188 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه‌ كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 18 هه‌زار و 988 كه‌سه‌.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، له‌ دوێنێوه‌ ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 510 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، كه‌ كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه‌ له‌ ئێران گه‌یشته‌ 333 هه‌زار و 699 کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 290 هه‌زار و 244 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

 


په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.