له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا چوار كه‌س بریندار بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا چوار كه‌س بریندار بوون

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا چوار كه‌س بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "له‌ ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسه‌ر ڕێگای چەمچەماڵ - قەرەهەنجیر، چوار کەس بریندار بوون".

به‌پێى زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه‌ ئۆتۆمبێلێكى جۆرى ئۆپترا كۆنترۆڵى له‌ده‌ست داوه‌ و وه‌رگه‌ڕاوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ سه‌رنشینه‌كانى نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌، كه‌ چوار كه‌س بوون، بریندار بوونه‌.