رووسیا کاتی دروستکردنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا ئاشکرا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

رووسیا کاتی دروستکردنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا ئاشکرا دەکات

وەزیری تەندروستیی رووسیا کاتی دروستکردنی یەکەم پێکوتەی دژەکۆرۆنا، ئاشکرا دەکات.

رۆژی سێشەممە 11-8-2020، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، پێکوتەی دژیکۆرۆنا بە سەرکەوتوویی تاقی کراوەتەوە و وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەشی وەک پێکوتەیەکی دژەکۆرۆنا، پەسەندی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12-8-2020، میخائیل مۆراشکۆ، وەزیری تەندروستیی رووسیا رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، کە پێکوتەکەی رووسیا کاریگەری نییە، ”دوورن لە راستییەوە و لە روانگەی کێبڕکێی دروستکردنەوە بڵاو دەکرێنەوە“.

میخائیل مۆراشکۆ هەروەها رایگەیاندووە، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا، دەست بە بەرهەمهێنانی یەکەم بڕی پێکوتەکە دەکەن و تا ئێستاش 20 وڵاتی جیهان، داوایان بۆ کڕینی پێکوتەکە، پێشکەش کردووە.