کێشەی ئاوەڕۆی چەند شوێنێکی شەقامی سەرەکیی هەولێر ـ گوێڕ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کێشەی ئاوەڕۆی چەند شوێنێکی شەقامی سەرەکیی هەولێر ـ گوێڕ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن

 

سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، کێشەی ئاوەڕۆی چەند شوێنێکی نزیک کۆگاکانی شەقامی سەرەکیی هەولێر ـ گوێڕ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/8/2020، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە درێژەی کارەکانی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ڕێگاوبان و ئاوەڕۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش، کارەکانی دروستکردنی چەپەرەکانی ئاوەڕۆ بۆ ڕێگرتن لە کۆبوونەوەی ئاوی چەند شوێنێکی نزیک کۆگاکانی شەقامی سەرەکیی هەولێر ـ گوێڕ دەست پێکرا".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "لە ڕۆژانی داهاتووشدا کارەکانی بەردەوام دەبێت و کێشەی کۆبوونەوەی ئاوی سەر شەقامی سەرەکیی هەولێر ـ گوێڕ چارەسەر دەکرێت لەنزیک دەروازەی کۆگاکان لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە چوارچێوەی پڕۆژەی شەقامەکانی ناو کۆمەڵگه‌ی کۆگاکان".