بەرپرسێکی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزا درا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەرپرسێکی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزا درا

بەرپرسێکی باڵای عێراقی لە پارێزگای دیالە، بە حەو ساڵ زیندانیکردن، سزا درا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12-8-2020، دەستەی نەزاهە (دەستپاکی)ی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، یاریدەدەری پێشووتری پارێزگاری دیالە لە گەندەڵی و بە هەدەردانی سامانی گشتی، تێوەگلاوە.

دەستەی نەزاهەی عێراقی بەبێ ئاماژەکردن بە ناوی ئەو بەرپرسە، رایگەیاندووە، دادگای تاوانی تایبەت بە کەیسەکانی نەزاهە بڕیاری حەوت ساڵ زیندانیکردن و دەست بەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی گوازراوە و نەگوازراوەی ئەو بەرپرسەی، داوە.

بەهۆی ئەوەی ئەو بەرپرسە رایکردووە، بڕیارەکەی دادگا بە شێوەی نەهاتوو (غیابی) دراوە و فەرمانی دەستگیرکردنیشی بۆ دەرکراوە.