هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى مۆڵه‌تى شۆفێرى بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئەو هاووڵاتییانەی مۆڵەتی شۆفێرییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی تازە کردووه‌تەوە، بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکانیان پێویست ناکات سەردانی سلێمانی بکەن".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "ئێستا سه‌رجه‌م مۆڵه‌ته‌ شۆفێرییه‌كان گەڕاونەتەوە بۆ بەڕێوەبەریەتییه‌كه‌مان، دەتوانن بێن لە بەڕێوەبەریەتیی هاتوچۆی ده‌ربەندیخان مۆڵەتەکانتان وەربگرنەوە".