کۆیە.. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان گرفتی چەند گوندێک چارەسەر دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆیە.. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان گرفتی چەند گوندێک چارەسەر دەکات

قایمقامی کۆیە ڕای گەیاند وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لە گرفتی چەند گوندێکی شارەدێی تەقتەقی سەر بە قەزای کۆیەی کۆڵیوەتەوەو بەڵێنی چارەسەرکردنی پێ داون.

یووسف کەلکانی، قایمقامی کۆیە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای گەیاندنی گرفتی ھاووڵاتییانی چەند گوندێکی شارەدێی تەقتەق کە نزیکن لە کیڵگەی نەوتی شارەدێکەوە، وەزارەتەکە بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی کرێکارانی کیڵگەکەی پێداین کە ماوەیەک لەمەوبەر لە کۆمپانیای کارکردن لە کیڵگەکە دوور خرابوونەوە و خەڵکی ئەو گوندانە بوون".

گوتیشی: "ھاوکات بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ژمارەیەک گوندی سنوورەکە بەگەڕ بخرێت کە لەسەر ئەرکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لەڕێگەی کۆمپانیایەکەوە جێبەجێ دەکرێت".