عێراق لە ریزبەندیی بەختەوەریدا دەکەوێتە دواوەی لیبیا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق لە ریزبەندیی بەختەوەریدا دەکەوێتە دواوەی لیبیا

ریزبەندییەک بۆ ئاستی بەختەوەری لە وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی 2020 رێک خراوە و عێراق تێیدا کەوتووەتە دوای لیبیا.

ریزبەندییەکە لەلایەن دەزگای (گڵۆباڵ گاینانشیەڵ) لەسەر چەند بنەمایەکی وەک ئازادی لە ژیان، متمانەی میللەت بە دەزگا کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان، تێکڕای تەمەنی پێشبینیکراو و ئاستی هاوکاریکردنی کەسەکان لەلایەن هاوڕێ و خزمان، رێک خراوە.

لەو ریزبەندییەکدا، کە بۆ 153 وڵاتی جیهان کراوە، عێراق پلەی110ـەیەمی بەدەست هێناوە و کەوتووەتە دوای وڵاتانی لیبیا، مەغریب و جەزائیر.

فینلەندا پلەی یەکەمی لە بەختەوەریی هاووڵاتییانیدا بەدەست هێناوە و دوای ئەویش وڵاتانی دانیمارک، سویسرا و ئایسلەندا یەک بە دوای یەک، هاتوون.