وەزیری دارایی رەزامەندی لەسەر سیستەمی ئۆنلاین بۆ خەرجییەكانی حكوومەت دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزیری دارایی رەزامەندی لەسەر سیستەمی ئۆنلاین بۆ خەرجییەكانی حكوومەت دا

 

ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه 29 ته‌موزی 2020 ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر جێبه‌حێكردنی یه‌كه‌مین داواكاری به‌ سیسته‌می ئۆنلاین بۆ خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت دا.

بە گوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتەكە كە وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنولۆجیای زانیاری، خولێکی تایبەت بۆ نوێنەرانی سەرجەم وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت لە ماوەی رابردوو بۆ بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی  (IIS) بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی به‌ركاربردنیان كرده‌وه‌.

سیسته‌می ئۆنلاین بۆ چۆنیه‌تیی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی داواكاریی خه‌رجی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیه‌م و بەئامانجی برەودان بە شەفافییەت و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕاییکردنی کارەکان بە خێرایی لە بواری خەرجییە بەکاربەرەکییەکانی حکومەت و کەمکردنەوەی خەرجیەکان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌.

به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه‌، دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت، داواكاری خه‌رجی به‌ سیسته‌می ئۆنلاین بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ره‌وانه‌ ده‌كه‌ن و دوای وردبینی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.