کاتی وەرگرتنەوەی قەرزی بچووک دیار دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کاتی وەرگرتنەوەی قەرزی بچووک دیار دەکرێت

بەڕێوەبەری سندوقی پشتیوانی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاتی وەرگرتنەوەی قیستی قەرزی بچووک، ئاشکرا دەکات.

ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری سندوقی پشتیوانی لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، وەرگرتنەوی قیستی قەرزی بچووک، کە پێشووتر بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی بچووک درابووە چەند ھاووڵاتییەک، بەبڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەستێندرا بوو.

ئارام ئەنوەر هەروەها رایگەیاند، ئێستا، کەبارودۆخەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات، پلانیان داناوە لە کۆتایی ئەم مانگەدا (مانگی 8ـی 2020)، دەست بە وەرگرتنەوەی قیستی قەرزی بچووک بکەنەوە.

بەڕێوەبەری سندوقی پشتیوانی لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەش کرد، کە دواتر شێواز و کاتی وەرگرتنەوەی قەرزەکە ”بەوردی“ دیاری دەکەن.

بۆ پاڵپشتیکردنی خاوەن پرۆژە بچووکەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەکی تا 15 ملیۆن دینار وەک قەرز بە خاوەن پرۆژە بچووکەکان دا و بە قیستی ساڵانە، کە بە گوێرەی قەرزەکە دیاری دەکرێ، وەری دەگرێتەوە.