رکابەرەکەی ترەمپ ژنێکی ئەفریقی هیندی دەکاتە جێگری سەرۆکی ئەمریکا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

رکابەرەکەی ترەمپ ژنێکی ئەفریقی هیندی دەکاتە جێگری سەرۆکی ئەمریکا

رکابەرەکەی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، ژنێکی ئەفریقی - هیندی دەکاتە جێگری سەرۆکی وڵات.

جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کە بڕیارە هەڵبژاردنەکە رۆژی 3-11-2020 بەڕێوە بچێت، رایگەیاندووە، بڕیاری داوە لە ئەگەری بوونی بە سەرۆکی ئەمریکا، خاتوو کامالا هاریس بکاتە جێگری خۆی.

کامالا هاریس، کە ئێستا نوێنەری کالیفۆرنیایە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە ساڵی 1964 لە شاری ئۆکلاند لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە باوکێکی جامایکی و دایکێکی هیندی، لەدایک بووە.

کامالا هاریس لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی دیموکراتەکانی ئەمریکا رکابەرێکی سەختی جۆ بایدن بوو و یەکەم ژنە رەشپێستی ئەمریکییە، کە هەوڵی بوون بە سەرۆکی وڵات دەدات و بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، بە نیازە لە هەڵبژاردنی 2024، ببێتە کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.

لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، جۆ بایدن رکابەریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای وڵاتەکە و کاندیدی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا، دەکات.