بە وێنە.. فریاگوزاریی پزیشكی گەیەندرایە كۆچەرییەکانی باڵەکایەتی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە وێنە.. فریاگوزاریی پزیشكی گەیەندرایە كۆچەرییەکانی باڵەکایەتی

تیمێكی تەندروستی و بەسەرپەرشتی ناوەندی كەلتووری چۆمان و بە هاوكاری دوو هاووڵاتی ئەڵمانی، رێنمایی تەندروستی و پێداویستی پزیشكی پێشكەش بە كۆچەرییەکانی باڵەكایەتی كرا.

پێشەوا چۆمانی، سەرپەرشتیاری ناوەندی كلتوریی چۆمان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، : "ئێوارەی سێشەممە 11/8/2020 بە هاوبەشی لەگەڵ تیمێكی پزیشكی و بە هاوكاری "ئۆلیڤەر مێڵ و ئەندی ڕیچڵ" دوو هاووڵاتی ئەڵمانین، هەڵساین بە گەیاندنی پەیامی هۆشیاری فریاگوزاریی تەندروستی و پێشكەشكردنی پێداویستی خزمەتگوزاری تەندروستی، بە كۆچەرییەكانی باڵەكایەتی لە سنووری قەزای چۆمان، لەسەرەتاوە باسێكی گشتیی دەربارەی چۆنیەتی خۆپاراستن لە نەخۆشییە گوازراوەكان كرا، هەروەها باسی فریاگوزاریی سەرەتایی، بەو پێیەی كۆچەرییەكان تووشی رووداوی نەخوازراو و جۆراو جۆر دەبن، شوێنەكانیشیان دوورە دەستە، لەگەڵ ئەوەشدا رێنمایی دەربارەی پاكوخاوێنی و چۆنییەتی مامەڵەكردنی تەندروست لەگەڵ ئاژەڵ و بەرهەمەكانیان، دواتر گوێ‌ لە داواكاری و پێشنیارەكانیان گیرا".

ئەوەشی خستەروو، دوای پێشكەشكردنی رێنماییە تەندروستییەکان، چەند پێداویستی و دەرمانی پزیشكی بۆ هەر خێزانێكی كۆچەری كە بریتی بوون لە (جانتای كەلوپەلی فریاگوزاری سەرەتایی و دەرمانی ئازار شكێن، دابەزینی گەرمی لە منداڵان و كرێم بۆ سووتانەوە و دەرمانی چارەسەر بۆ سكچون و ڕشانەوە و حەب بۆ كرم و درمەكان، پاككردنەوەی دەم و ددان، قەترە بۆ پاككردنەوەی چاو، تیماركردنی برین) پێشكەش كرا.