قایمقامى هه‌ولێر: هه‌ر خاوەن مۆلیدەیەک مۆلیدەکەی نەکاتە بێدەنگ مۆڵه‌تى كاركردنی هەڵدەوەشێندرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

قایمقامى هه‌ولێر: هه‌ر خاوەن مۆلیدەیەک مۆلیدەکەی نەکاتە بێدەنگ مۆڵه‌تى كاركردنی هەڵدەوەشێندرێتەوە


قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر رایگه‌یاند به‌شێكى مۆلیده‌كانى هه‌ولێر بێده‌نگ كراون و ئه‌وانه‌ى تائێستاش مۆلیده‌كانیان بێده‌نگ نه‌كردووه‌ پێویسته‌ تا ١ی ١٠ بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن ئه‌گینا مۆڵه‌تى كاركردنیان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌.


نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر به‌ (باسنیوز)ى راگه‌یاند: "به‌ بڕیارى پارێزگارى هه‌ولێر پێویسته‌ مۆلیده‌ى سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بگۆڕدرێن بۆ سیسته‌مى كاركردنى بێده‌نگ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجوومه‌نى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان و لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر چاودێرى جێه‌به‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ ده‌كه‌ن".

راشیگه‌یاند: "تائێستا زیاتر له‌ 400 خاوه‌ن مۆلیده‌ بڕیاره‌كه‌یان جێبه‌جێ كردووه‌ و مۆلیده‌كانیان بێده‌نگ كردووه‌، ژماره‌یه‌كى زۆریش ماون بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن چونكه‌ مۆلیده‌كان له‌نێو گه‌ڕه‌ك و گۆڕه‌پانه‌كان كارده‌كه‌ن و خه‌ڵكى بێزار ده‌كه‌ن".

ئاماژه‌ى به ‌ئه‌وه‌ش كرد" دوایین واده‌ بۆ بێده‌نگكردنى مۆلیده‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ١ی١٠یە، هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌كیش پابه‌ندى بڕیاره‌كه‌ نه‌بێت مۆڵه‌تى كاركردنى هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌ و كه‌سانى دیكه‌ رێگه‌یان پێده‌درێت بێن مۆلیده‌ى تازه‌ له‌و شوێنه‌ دابنێن".