كەناڵی BBC داوای لێبووردن لە ڕەشپێستەكان دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كەناڵی BBC داوای لێبووردن لە ڕەشپێستەكان دەكات


بەهۆی بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك لەسەر كوڕێكی ڕەشپێست، كەناڵی BBC ڕووبەرووی رەخنەیەكی زۆر بووەوە و دواتر ناچار بوو داوای لێبووردن بكات.


هەفتەی ڕابردوو كەناڵی BBCی بەریتانی ڕاپۆرتێكی لەسەر كوڕێكی رەشپێست لە شاری بریستۆل بڵاوكردەوە كە لەگەڵ ژمارەیەك كەسی دیكەدا بووەتەوە دەمەقاڵێیان، لە راپۆرتەكە بە دەستەواژەی نەشیاو هێرش كراوەتە سەر كەسە ڕەشپێستەكە.


لەسەر بڵاوكردنەوەی ئەم راپۆرتەش، كەناڵەكە ڕووبەرووی ڕەخنەی زۆر بووەوە و چالاكوانە ڕەشپێستەكان نووسیویانە كە كەناڵی BBC دەیەوێ ڕەگەزپەرستی بنیات بنێتەوە.


لەسەر بڵاوكردنەوەی راپۆرتەكە 18 هەزار داوا لەسەر كەناڵی BBC تۆمار كراوە، تۆنی هول بەرێوەبەری گشتیی كەناڵەكەش رایگەیاند مەبەستیان لە بڵاوكردنەوەی ئەو راپۆرتە، هێرشكردن نەبووە بۆ سەر هیچ كەسێك، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەڵە بوون لە بڵاوكردنەوەی، داوای لێبووردنی لە هەموو ئەوانە كرد كە نیگەران بوون بە هۆی راپۆرتەكەوە.