عاره‌ب عوسمان تووشی كۆرۆنا نه‌بووه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عاره‌ب عوسمان تووشی كۆرۆنا نه‌بووه‌

 

عاره‌ب عوسمان، هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوردستان، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بووه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه‌.

سامان عاره‌ب عوسمان، كوڕی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌، له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه‌ ده‌كرێت و گوایه‌ تووشی كۆرۆنا بووه‌، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "سوپاس بۆ خوا باوكم توشی كۆرۆنا نه‌بووه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیشی نیه‌، پێشتریش ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌".

عاره‌ب عوسمان، خه‌ڵكی هه‌ولێره‌، به‌ یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ ئه‌زموونه‌كانی كورد، داده‌نرێت، چه‌ندین لاوك و حه‌یران و گۆرانی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.