لە عێراق 67 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە عێراق 67 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا سێ هەزار و 396 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 11/8/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو سێ هەزار و 396 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و دوو هەزار و 312 کەسیش چاکبوونەتەوە، 67 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 156 هەزار و 995 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 112 هەزار و 102 کەس چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 531 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.