دوای زیاتر لە دوو مانگ کۆرۆنا لە نیوزیلەندا سەری هەڵدایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوای زیاتر لە دوو مانگ کۆرۆنا لە نیوزیلەندا سەری هەڵدایەوە

دوای زیاتر لە دوو مانگ لە راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر پەتای کۆرۆنا، پەتاکە لە نیوزیلەندا سەری هەڵدایەوە.

رۆژی یەکشەممە 7-6-2020، وەزارەتی تەندروستیی نیوزیلەندا رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە 28-2-2020ـەوە، هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا تۆمار نەکرا و کۆتا تووشبووی پەتاکەش دوای چاکبوونەوەی، رەوانەی ماڵەوە کرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 11-8-2020، وەزارەتی تەندروستیی نیوزیلەندا تووشبوونی هاووڵاتییەکی وڵاتەکەی بە پەتای کۆرۆنا، راگەیاند.

رۆژی دووشەممە 8-6-2020، جاسیندا ئەردێرن، سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەندا سەرکەوتنی وڵاتەکەی بەسەر پەتای کۆرۆنا راگەیاند و گوتی، لە کاتژمێر12ـی شەوی 9-6-2020، هەموو رێکارەکانی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا، هەڵدەگیرێن، چونکە پەتاکە لە نیوزیلەندا "کۆتایی هات".

تا ئێستا یەک هەزار و 570 کەس لە نیوزیلەندا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 22 کەس گیانیان لەدەست داوە.