کۆمپانیای تۆشیبای یابانی، بە یەکجاری لە بەرهەمهێنانی لاپتۆپ دەوەستێت.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، کۆمپانیای شارپ، کە خاوەنی %80ـی پشکەکانی تۆشیبایە، %20ـەکەی دیکەی ئەو کۆمپانیایە کڕیوەتەوە.
بە کڕینەوەی کۆمپانیای تۆشیبا لەلایەن شارپەوە بە تەواوی، ئیدی بەرهەمهێنانی لاپتۆپی تۆشیبا بە یەکجاری، دەوەستێت.
تۆشیبا یەکەم لاپتۆپی لە جیهان، لە ساڵی 1985 بەناوی (T1100) بەرهەم هێنا.
وێنەیەکی یەکەم لاپتۆپی جیهان