له‌ ڕانیه‌ قاوشی تایبەت بە منداڵان لە نەخۆشخانەی فێرکاریی منداڵان و منداڵبوون دروست دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕانیه‌ قاوشی تایبەت بە منداڵان لە نەخۆشخانەی فێرکاریی منداڵان و منداڵبوون دروست دەکرێت

15 قه‌ره‌وێله‌ لەخۆ دەگرێت

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی ڕاپه‌ڕین، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ ڕانیه‌ قاوشی تایبەت بە منداڵان لە نەخۆشخانەی فێرکاریی منداڵان و منداڵبوون دروست دەکرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین، بە هاوکاریی ڕێکخراوی (Giz)ى ئەڵمانی، پڕۆژەی فراوانکردنی نەخۆشخانەی فێرکاریی مناڵان و منداڵبوون لە ڕانیە جێبەجێ دەکات".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "پڕۆژەکە پێک دێت لە دروستکردنی قاوشی تایبەت بە منداڵان كه‌ 15 قه‌ره‌وێله‌ (بێد) له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها چەند ژوورێکی تایبەت بە ستافی کارمەندان دروست ده‌كرێن".