بەغدا.. بۆمبێک بە کاروانێکی هاوپەیمانان تەقییەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەغدا.. بۆمبێک بە کاروانێکی هاوپەیمانان تەقییەوە

بۆمبێکی چێندراو لە بەغدای پایتەختی عێراق، بە کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، تەقییەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی رایگەیاندووە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 11-8-2020 بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی تاجی لە باکووری بەغدا، بە کاروانێکی هاوپەیمانان تەقییەوە،

تەقینەوەی بۆمبەکە بووەتە هۆی سووتانی کابینەیەک، کە لەسەر بارهەڵگرێکی سەر بە هاوپەیمانان بووە، بەڵام تا ئێستا زیانە مرۆییەکان ئاشکرا نەکراون.