پەرتووکی (ژیان لە سەردەمی کۆرۆنا) چاپ و بڵاو کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرتووکی (ژیان لە سەردەمی کۆرۆنا) چاپ و بڵاو کرایەوە

توێژەرێکی کۆمەڵایەتی لە شاری سلێمانی پەرتووکێکی تازەی بەناوی ژیان لە سەردەمی کۆرۆنا چاپ و بڵاو کردەوە.

لەتیف حوسێن، توێژەری کۆمەڵایەتی و نووسەری پەرتووکەکە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو پەرتووکەم بەناونیشانی (ژیان لە سەردەمی کۆرۆنا) نووسیوە کە (١٥٠) لاپەڕەیە و لە چاپخانەی حەمدی چاپ کراوە".

گوتیشی: "لە پەرتووکەدا تیشکم خستووەتە سەر زۆر بواری ژیان لە دۆخی کۆرۆنادا و توانیومە زۆرێک لە ڕووداو زانیاری و لێکدانەوەکان لەو پەرتووکەدا دۆکیومێنت بکەم".

گوتیشی: "ھاوکات بەشێکی پەرتووکەکەم تەرخان کردووە بۆ چاوپێکەوتنی ژمارەیەک کەس ‌و ڕۆشنبیری پەیوەندیدار بە دۆخی کۆرۆنا و لێکدانەوە و قسە لەسەر کردنی ئەم پەتایە".

لەتیف حوسێن ئاماژەی بەوەش دا: "ئێستا پەرتووکەکە لەبەردەستە و خوێنەران دەتوانن لە کتێبخانەکان دەستی بخەن و سوودی لێ وەربگرن".