لە سلێمانی هاووڵاتییەكی بەساڵاچوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە سلێمانی هاووڵاتییەكی بەساڵاچوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕەکێکی سلێمانی هاووڵاتییەكی بەساڵاچوو بە چەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و پۆلیسیش دەڵێت دەستمان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 11/8/2020 لە گەڕەكی "چوارچرا"ی سلێمانی، هاووڵاتییەكی بەساڵاچوو کە تەمەنی 70 ساڵە، بە چەكی كلاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."

 گوتیشی: "ئەو هاووڵاتییە بەساڵاچووە لەبەردەم كەنیسەیەكی مەسیحییەكان تەقەی لە خۆی كردووە و هەتا ئێستا هۆكاری خۆكوشتنەكەی نادیارە."

نەقیب سەركەوت ئەحمەد راشی گەیاند: "لەبارەی ڕووداوەکەوە دەستمان بە لێكۆڵینەوە كردووە."