ئێران دانی پێدا دەنێ.. سیستانی یەک ملیار دۆلار پێشکەشی ئێران دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئێران دانی پێدا دەنێ.. سیستانی یەک ملیار دۆلار پێشکەشی ئێران دەکات

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بڕی یەک ملیار دۆلار پێشکەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.

دکتۆر حوسێنعەلی شەهریاری، سەرۆکی لێژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی ئێران، رایگەیاندووە، بەستنی دەمامک تاکە رێگای خۆپارێزییە لە پەتای کۆرۆنا، بەڵام ”بەداخەوە“ نیوەی خەڵکی ئێران توانای کڕینی دەمامکیان نییە.

حوسێنعەلی شەهریاری هەروەها رایگەیاندووە، نووسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بڕی یەک ملیار دۆلاری پێشکەشی ئێران کردووە.

هەروەک ئەو پەرلەمانتارەی ئێران رایگەیاندووە، پارەکەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی بۆ کڕینی ئامێری تەندروستی بۆ شارەکانی سیستان و بەلوچستان و توێژینەوەکانی تایبەت بە کۆرۆنا، تەرخان دەکرێت.