هێرشێكی داعش لە سنووری كەركووك چوار کوژراو و برینداری لێ كەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هێرشێكی داعش لە سنووری كەركووك چوار کوژراو و برینداری لێ كەوتەوە

درەنگانی شەوی رابردوو  هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێکی قەزای حەویجە لە پارێزگای كەركووك، گیانلەدەستدانی ئەفسەرێكی سوپا و برینداربوونی دوو هاووڵاتی و ئەفسەرێكی تری لێ كەوتەوە.

لەمبارەوە ئەحمەد خورشید، ئەندامی لیژنەی ئەمنیی قەزای حەویجە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر گوندی (ماجدی)ی سەر بە ناحیەی "ریاز" لە باشووری كەركووك و لەو هێرشەدا دوو هاوڵاتی دانشتووی گوندەكە بەناوەكانی، ئیسماعیل سەباح ساڵح، لەدایكبووی 1990 و محەمەد ئیبراهیم عەلی لەدایكبووی 2001 بریندار بوون."

هاوكات: "هێزێكی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق سەر بە لیوای 3ی پیادەی فیرقەی 5ی ئالیات بەمەبەستی بەهاناوەچوونی دانیشتوانی گوندەكە جووڵەیان پێ كراوە کە بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێڵێكی سەربازیی ئەو هێزەدا تەقیوەتەوە و و بووەتە هۆی كوژرانی ئەفسەرێك بە پلەی موقەدەم بە ناوی (محەمەد زەیدی) و برینداربوونی ئەفسەرێكی تر بە پلەی مولازم بەناوی ‌علا‌و."