دەنگۆی روودانی تەقینەوەیەک لە دەروازەیەکی سنووریی عێراق بڵاو دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەنگۆی روودانی تەقینەوەیەک لە دەروازەیەکی سنووریی عێراق بڵاو دەبێتەوە

دەنگۆی روودانی تەقینەوەیەک لە دەروازەیەکی سنووریی عێراق بڵاو دەبێتەوە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە.

مالپەڕی (ئەلحوڕە) بە گواستنەوە لە ئاژانسی (رۆیتەرز)، بڵاوی کردووەتەوە، کە کاتژمێر 6ـی ئێوارەی رۆژی دووشەممە 10-8-2020 تەقینەوەیەک لە دەروازەی جرێشان لەسەر سنووری نێوان عێراق و کوێت، رووی داوە.

هەروەک ئەلحوڕە بڵاوی کردووەتەوە، تەقینەوەکە کاروانێکی کەلوپەلی سەربازیی سوپای ئەمریکای کردە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددیی تەقینەوەکە، ئاشکرا نەکراوە.

رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکانی بڵاوی کردووەتەوە، کە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران بەرپرسن لە تەقینەوەکە.

تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا، رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیەی باس لە تەقینەوە لە دەروازەی جرێشان دەکات، دوورە لە راستییەوە.