له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 166 هه‌زار و 192 كه‌س
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 166 هه‌زار و 192 كه‌س


له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته زیاتر له‌ 166 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (سێشه‌ممه‌ 11/8/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن و 251 هه‌زار و 446 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌یانیی دوێنێ دووشه‌ممه‌ له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا پێنج ملیۆن و 199 هه‌زار و 444 كه‌س بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 166 هه‌زار و 192 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، دوو ملیۆن و 715 هه‌زار و 934 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.