زیاتر لە 13 ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

زیاتر لە 13 ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 20 ملیۆن و 207 هەزار و 138 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 11-8-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، مەکسیک، پیرۆ، کۆڵۆمبیا، چیلی، ئێران، ئیسپانیا، بەریتانیا، سعودیە، پاکستان، بەنگلادیش، ئەرجەنتین، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، قەتەر، کازاخستان، میسر، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا، ئیسرائیل و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 13 ملیۆن و  129 هەزار و 455 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 739 هەزار و 284 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.