بە ڤیدیۆ.. لە کۆشکی سپی دەنگی تەقە بیسترا و تڕامپ بە پەلە دوورخرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە ڤیدیۆ.. لە کۆشکی سپی دەنگی تەقە بیسترا و تڕامپ بە پەلە دوورخرایەوە

لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی تایبەتی دۆناڵد تڕامپ سەرۆکی ئەمەریکا، دەنگی تەقە لە نزیک کۆشکی سپی لە واشنتۆن بیسترا و بەپەلە تڕامپ لە ژووری کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەکان دوور خرایەوە.

پاسەوانەکانی دۆناڵد تڕامپ ئەمڕۆ ئێوارە لە میانەی کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا، قسەکانی تڕامپیان پێ بڕی و بە پەلە بۆ دەرەوەی ژوورەکە گواستیانەوە.

بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکان، سەرجەم ڕۆژنامەنووسان لە ژووری کۆنفڕانسەکە هێڵدراونەتەوە و تڕامپ بەر لە ڕۆیشتنی تەنیا ئەوەندی گوتووە کە کەسێک بەهۆی تەقانەوە بریندارە، پاش چەند خولەکێک سەرۆکی ئەمریکا گەڕایەوە نێو پەیامنێران و ڕایگەیاند کە کەسێک کە گومانی لێ دەکرا لە لایەن پاسەوانەکانی کۆشکی سپییەوە تەققەی لێ کراوە و بە برینداری ڕەوانی نەخۆشخانە کراوە.

تڕامپ گوتیشی زانیاری زیاتر دواتر لەسەر ڕووداوەکە ئاشکرا دەکڕێت، بەڵام ئەو پێی وایە کەسەکە چەکی لەدەست بووە و بۆیەش پاسەوانەکان ناچار بوونە تەقەی لێ بکەن.