ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە کەرکووک شەش هەزاری تێپەڕاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە کەرکووک شەش هەزاری تێپەڕاند

"ئەمڕۆ چوار كەسی دیكە بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەست دا"

گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕایگەیاند، چوار كەسی دیكە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە لە كەركووك گیانیان لەدەست دا.

سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 10/8/2020، لە كەركووك 161 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 47 كەسی دیكە لەو پەتایە چاك بونەوە و هەروەها چوار كەسی دیكەش بەهۆی هەمان پەتاوە گیانیان لەدەست دا".

گوتیشی: "لە كەركووك تا ئێستا شەش هەزار و 15 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە كە دوو هەزار و 20 كەسیان لە نەخۆشخانەكانن و سێ هەزار و 700 كەسیان چاك بوونەتەوە و هەروەها 295 كەسیشیان گیانیان لەدەست داوە".