بەم شێوە دموچاوت لە زیپکە پاک بکەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەم شێوە دموچاوت لە زیپکە پاک بکەوە

 

زیپکەکان زیادەیەکی بچووکی پێستین، کە لەسەر پێست دروست دەبن و هەندێ جار بەهۆی چڵک و هەوکردنەکانەوە ماوەیەکی زۆری پێدەچێت تا لەبەین دەچێت، بەڵام هەندێک زیپکەی تر لەگەڵ ئەوەی لە ئاستێکی زۆردا پێست تووش دەکەن، بەئاسانی لەناو دەچن پزیشکان و شارەزایانی بواری پێست و جوانکاری لە پێگەی (جوان بە)دا روونی دەکەنەوە، ئەگەر پێستتان هەڵگری زیپکەیە، پێویستە شەوانە پێش خەوتن پێست بە پاککەرەوەیەکی گونجاو پاک بکەنەوە، سرکەی سێو هەڵگری ئەو تایبەتمەندییەیە، کە خانە مردووەکانی پێست دەسڕێتەوە و پێست لە زیپکەکان پاک دەکاتەوە، بەبێ ئەوەی شوێنەواری زیپکە بە پێستەوە بمێنێتەوە.

پاشان زەیتی زەیتوون بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، بەکارهێنانی بۆ ئەو پێستانەی زیپکەیان هەیە بەسوودە و شوێنی زیپکە بەسەر پێستەوە ناهێڵێت. هەروەها ئاشکرای دەکەن، مەساجکردنی پێست بە پارچە سەهۆڵێک، کاریگەریی هەیە لەسەر ئەو زیپکانەی هێشتا هەویان نەکردووە و بەخێرایی پێست لە زیپکەکان پاک دەکاتەوە.

لەکۆتاییدا پێویستە بزانن، هەنگوین بە مادەیەک ناسراوە، کە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە دژی بەکتریا و هەوکردنەوکان کار دەکات، بۆیە ئەگەر پێستت هەڵگری زیپکەیە، پێویستە بۆ پاککردنەوەی دەموچاوت لە زیپکە سوود لە ماسکی هەنگوینی سروشتیی وەربگری.