بەیانییان نانی جۆ بخۆ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نانی جۆ یەکێکە لەو جۆرە نانانەی نەک زیانی نییە، بەڵکوو سوودی بۆ تەندروستیی لەش زۆرە. شارەزایانی بواری خۆراک و دەرمان لە پێگەی فەرمیی (سێو)دا، کە پێگەیەکی تەندروستییە، روونیان کردووەتەوە، خواردنی نانی جۆ لە کاتی ژەمی بەیانی، کاریگەریی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی کێش و کێشەی کەمخوێنی چارەسەر دەکات، هەروەها دڵ لە کێشە و نەخۆشی دەپارێزێت. نانی جۆ بۆ تاڵەکانی قژیش بەسوودە و خواردنی هەمیشەی ئەم جۆرە نانە تاڵەکانی قژ لە سپیبوونی پێشوەخت دەپارێزێ. لەکۆتاییدا کۆئەندامیی هەرسک لە مادە زیانبەخشەکان پاک دەکاتەوە.