هونەرمەند سابیر كوردستانی كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هونەرمەند سابیر كوردستانی كۆچی دوایی كرد


ئەمشەوی دووشەممە سابیر كوردستانی هونەرمەندی ناوداری كورد بە هۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.


سابیر كوردستانی چەند ڕۆژێك لە بەشی چاودێری پزیشكیدا بوو تا ئه‌مشه‌و گیانی له‌ده‌ست دا.


لەمبارەیەوە نیاز نوری نەقیبی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند کەمێک پێش ئێستا ھونەرمەندی کورد سابیر کوردستانی بەھۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا، لە نەخۆشانەیەکی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.


کوردستانی ساڵی ١٩٥٥ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە، ساڵانێکی زۆر بەبێ دابڕان خزمەتی ھونەری کوردی كرد، خاوەنی چەندین ئەلبومی گۆرانییە و دیارترین گۆرانییەکانی بریتیین لە "لە دوورەوە، من غەریبم، ئەمیرە، پەرێشانم).