سۆران.. ٦١ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سۆران.. ٦١ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

قایمقامی قەزای سۆران رایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦١ کەس لە سنووری سۆران و رواندز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

کرمانج عیزەت، قایمقامی قەزای سۆران رایگەیاند: "لە کۆی ١٥٦ پشکنین لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ، ٦١ توش بووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنوورەکە تۆمار کراون".

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە تووشبووەکان ٥ کەس لە ڕواندز ، ٣ کەس خەلیفان ، یەک سیدەکان ، تووشبووەکانی تر دانیشتووی ناو سۆرانن لە گەڕەکەکانی دیانا ، ھەرێم ، برایەتی ، بەرخۆدان بە فراوانی ، جندیان بە فراوانی ، ھەندرێن ، بانە ، کەمپی غەفوراوا ، خەبات ، شۆڕش ، زانیاری ، دێلزیان ، ئازادی ، دیلمان ، مەجیدئاوا.