پارێزگاری دهۆک: بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لێدوانی ناڕاست بە ناوی منەوە بڵاودەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پارێزگاری دهۆک: بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لێدوانی ناڕاست بە ناوی منەوە بڵاودەکرێتەوە

د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە کە" هەندێک پەیجی گومانلێکراو بۆ دروستکردنی دووبەرەکی " لێدوان بە ناوی ئەوەوە بڵاودەکەنەوە.

پارێزگاری دهۆک نووسیویەتی"ئاگاداری جەماوەری خۆشەویست دەکەمەوە کە هەر لێدوانێک بەناوی من بڵاودەکرێتەوە ئەگەر لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و فەرمی نەبێت باوەڕی پێنەکەن".

دەشڵێ"هەندێک پەیجی گومانلێکراو بۆ تێکدانی ڕەوشەکە و دروستکردنی دووبەرەکی قسە و لێدوانی ناڕاست بە ناوی من بڵاودەکەنەوە".