تەقینەوەكەی بەیروت بەغدای ناچار كرد دەروازە سنوورییەكان لە تەقەمەنی پاك بكاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەقینەوەكەی بەیروت بەغدای ناچار كرد دەروازە سنوورییەكان لە تەقەمەنی پاك بكاتەوە

 

تەقینەوە گەورەكەی بەیروت، كە بووە هۆی كوژران و برینداربوونی سەدان كەس، دواتریش خۆپیشاندانی ناڕەزایی و دەست لەكاركێشانەوەی حكوومەتی لوبنانی لێ كەوتەوە، حكوومەتی عێراقی ناچار كردووە دەست بە پاككردنەوەی دەروازە سنوورییەكانی بكات لە تەقەمەنی و مادەی مەترسیدار.


ئەمڕۆ دووشەممە كەناڵی (ئەلحورە)ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد حكوومەتی عێراق لە دوێنێوە دەستی بە لادان و دوورخستنەوەی ئەو مادە مەترسیدارانە كردووە كە لە دەروازە سنوورییەكان، بەندەرەكان و فڕۆكەخانەكانی عێراق هەڵگیراون.


بە پێی كەناڵەكە، لە دوێنێوە حكوومەتی عێراق دەستی بە پاككردنەوەی دەروازە ئاوی، وشكانی و ئاسمانییەكان كردووە لە مادە مەترسیدارەكانی ئەگەری تەقینەوەیان هەیە، ئەمەش لە ترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی كارەساتی تەقینەوە گەورەكەی لوبنان.


حكوومەتی عێراق بە پاككردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستی پێكرد و ئەمڕۆ گەیشتە بەندەری ئوم قەسری سنووری پارێزگای بەسرە و لەوێ 9 حاویەی گەورەی پڕ لە مادەی مەترسیداری گواستەوە شوێنێكی دوورەدەست.


جێی باسە تەقینەوەی مادە مەترسیدارەكانی بەندەری بەیروت بووە هۆی كوژرانی زیاتر لە 160 هاووڵاتی و برینداربوونی زیاتر لە شەش هەزاری تر.