له‌ ئێران ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 18 هه‌زار و 616 كه‌س
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئێران ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 18 هه‌زار و 616 كه‌س

ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئێران به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 18 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/8/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه‌ كرد، لە دوێنێوه‌‌ تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 189 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه‌ كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 18 هه‌زار و 616 كه‌سه‌.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، له‌ دوێنێوه‌ ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 132 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، كه‌ كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه‌ له‌ ئێران 328 هه‌زار و 844 کەسه‌.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 286 هه‌زار و 642 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

 


په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.