رۆژنامه‌ی" نیۆیۆرك تایمز"ی ئه‌مریكی نهێنیییه‌كی ورووژێنه‌ر و سەرنجڕاکێشی له‌باره‌ی كه‌شتیی "روسوس" بڵاو كردووەته‌وه، كه 7 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بارێكی نیتراتی ئەمۆنیۆمی له به‌نده‌ری به‌یرووت به‌تاڵ كردووه.
كه‌رسته‌ی نیتراتی ئەمۆنیۆم، كه له دروستكردنی په‌یین (کوودی کیمیایی) و ته‌قه‌مه‌نیدا به‌كار دێت و بەۆی ئاگركه‌وتنه‌وه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به‌یرووتی هه‌ژاند و له ئه‌نجامدا ده‌یان كوژراو و هه‌زاران برینداری لێ كه‌وته‌وه و 300 هه‌زار كه‌سیش بێ ماڵ و حاڵ مانه‌وه.
ماڵپەڕی (سكای‌نیوز) به پشتبه‌ستن به رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز بڵاوی كردووەته‌وه، كه كه‌شتییه‌كه له 21 ی نۆڤه‌مبه‌ری 2013 دا، له جۆرجیاوه به‌ڕێ كه‌وتووه و دوو هەزار و 750 ته‌ن نیتراتی ئەمۆنیۆمی هه‌ڵگرتووه.
کەشتیی "روسوس"، به‌ره‌و مۆزه‌مبیق به‌ڕێ كه‌وتووه، به‌ڵام بۆریس بڕۆكۆچیف كاپتنی كه‌شتییه‌كه به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی شتی زیاتر و به‌ده‌ستهێنانی پاره‌ی كرێی زیاتر بۆ رسوماتی تێپه‌ڕبوون له كه‌ناڵی سوێس، له به‌نده‌ری به‌یرووت لا ده‌دات.
وه‌ك نیۆیۆرك تایمز ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، بڕیار بووه باره زیاده‌كه بۆ ئه‌رده‌ن بگوازێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌بوونی چه‌ندین كه‌موكورتی له كه‌شتییه‌كه و وه‌ك كاپتنی كه‌شتییه‌كه ده‌ڵێت هه‌روه‌ها هه‌بوونی ناكۆكی دادوه‌ری كاپتن و تاقمه‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
جێی باسه ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنان باره‌كه بۆ كۆگایه‌كی به‌نده‌ره‌كه ده‌گوازنه‌وه و وه‌ك له وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كاندا دیار ده‌كه‌وێت، كه كه‌شتیه‌كه تا ساڵی 2014 له شوێنێكی نزیك له ته‌قینه‌وه‌كه وه‌ستێندراوه، هه‌تا وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش دیاره كه‌شتیه‌كه‌ی نیتراتی ئەمۆنیۆمه‌كه‌ی هاوردووه، له هه‌مان شوێن وه‌ستاوه.
رۆژنامه‌نووسێكی لوبنانی له تویته‌ری خۆی وێنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بڵاو كردووەته‌وه و له وێنه‌كه‌دا ناوی ئه‌و كۆمپانیا "Rustavi Azot LLC "جۆرجییه‌ی تێدا دیار كه‌وتووه، كه نیترات ئەمۆنیۆمه‌كه‌ی به‌رهه‌م هێناوه.
له ساڵی 2015 دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌نده‌ره‌كه به‌هۆی دزه‌كردنی ئاو بۆ ناو كه‌شتییه‌كه، كه‌شتیه‌كه ده‌هێننه سه‌ر شۆسته و ماوه‌ی سێ ساڵانیش له‌وێ ده‌مێنێته‌وه، ئینجا له مانگی فێبرایری 2018 به‌ته‌واوی نقوم ده‌بێ و ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنانیش ته‌نانه‌ت ده‌ستكاری پاشماوه‌ی كه‌شتییه‌كه ناكه‌ن تا به‌ته‌واوی له‌بیر ده‌كرێت.
سێشه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه، نیتراتی ئەمۆنیۆمه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه و كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و له ئه‌نجامدا 157 كه‌س گیان له‌ده‌ست دا و 21 كه‌سیش بێسه‌روشوێن بون و نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌سیش بێ ماڵ و حاڵ ده‌مێننه‌وه.
ئەم تەقینەوەیە قه‌یرانێكی سیاسیی بۆ حكوومه‌تی حه‌سان دیاب، سەرۆکوەزیرانی لوبنان دروست كردووه و خه‌ڵك داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن و به‌هۆی فشاره‌وه تا ئێستا مه‌نال عه‌بدولسه‌مه‌د وه‌زیری راگه‌یاندن و 6 ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و ماوەی دوو ڕۆژە خەڵکی ناڕزای خۆپیشاندانیان دەست پێ کردووەتەوە و چەندین بینا و دامەزراوەی حکوومیش زیانیان بەر کەوتووە و هێزە ئەمنییەکانیش گازی فرمیشکڕێژیان لەدژی خەڵک بەکار هێناوە.