دەزگای ئاماری تورکیا: رێژەی بێکاری بۆ ١٢.٩٪ بەرز بووەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەزگای ئاماری تورکیا: رێژەی بێکاری بۆ ١٢.٩٪ بەرز بووەتەوە

دەزگای ئاماری توركیا رێژەی بێكاریی لە توركیا راگەیاند، كە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەیەكی كەم رێژەی بێكاری بەرز بووەتەوە، بەڵام پەرلەمانتاران پێیان وایە ڕێژەی بێکاری لە تورکیا ٢٠٪ە.

بە گوێرەی راپۆرتی دەزگای ئاماری توركیا كە ئەمڕۆ دووشەممە ١٠/٨/٢٠٢٠ بڵاو كراوەتەوە، رێژەی بێكاری لە توركیا بۆ ١٢.٩٪ بەرز بووەتەوە، بە بەراورد بە ساڵی رابردووش بێكاری٠.١٪ بەرز بووەتەوە.

بەڵام چەند ئەندام پەرلەمانێكی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی توركیا رای دەگەیەنن، راستە رێژەی بێكاری ١٢.٩٪ە، بەڵام ئەم ئامارە فەرمییە و تەنیا ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە ناویان تۆمار كراوە.

هەروەها ئەوان پێیانوایە رێژەی بێكاری لە توركیا بەو كەسانەی كە ناوی خۆیان لە سەندیكای كرێكاران و وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی تۆمار نەكردووە، دەگاتە ٢٠٪.

شارەزایانی ئابووری لەو باوەڕە دان، خراپیی ڕەوشی ئابووری دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆنا و کزبوونی کەرتی گەشتیار، هەروەها سیاسەتەکانی ئاکەپەکە وەک چەند هۆکارێکی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری لە تورکیا دێنە ئەژمار.