گرێبەستی کڕینەوەی گەنمی زیادەی جووتیاران دەنێردرێتە ئەنجوومەنی وزیرانی ھەرێمی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گرێبەستی کڕینەوەی گەنمی زیادەی جووتیاران دەنێردرێتە ئەنجوومەنی وزیرانی ھەرێمی کوردستان

 گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  ئاشکرای کرد چەند کۆمپانیایەک ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەوەی گەنمی زیادەی جووتیاران بکڕنەوە، بۆ ئەو مەبەستە ھەنگاوی پێویست نراوەو گرێبەستی کڕینەوەی گەنمەکەمان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک ناردووەتە ئەنجوومەنی وزیرانی ھەرێمی کوردستان.

حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر کڕینەوەی گەنمی زیادەی جووتیاران دا، چەند کۆمپانیایەک داوکاریی خۆیان پێشکەش کرد بۆ ئەوەی گەنمەکە بکڕنەوە و لەڕێگەی دانانی چەند کارگەیەکەوە بیکەن بە بەروبوومەکانی گەنم وەک (ساوەر، گەنمەکوتاو، ئاردی سپی و بەروبوومەکانی دیکە).

گوتیشی: "گفتوگۆمان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە کردووە و گرێبەستەکە ئامادە کراوە و دوای ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر ناوەڕۆکیان، گرێبەستەکان واژۆ دەکرێن و لە ساڵی داھاتووەوە دەست دەکرێت بە کڕینەوەی گەنمی زیادەی جووتیاران".

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕوونیشی کردەوە کە بە کەوتنە واری جێبەجێکردنی ئەو پلانە، وێڕای ساغبوونەوەی بەرھەمی دانەویڵەی ساڵانەی جووتیاران، بەھەزاران ھەلی کاریش بۆ بێکاران دەڕەخسێت بەدەر لەوەش ھاووڵاتییان بەرھەمەکانی گەنم بە شێوەیەکی کوالێت بەرز و تەندروست دەگاتە دەستیان".