کارەساتێکی سروشتی لە سوودان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کارەساتێکی سروشتی لە سوودان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بەهۆی لافاو و بارانی بە خوڕەەوە، ژمارەیەک هاووڵاتیی سوودان گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوونە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سوودان (سونا)، تا ئێستا سێ هەزار و 945 خانووی هاووڵاتییان بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە لە 14 ویلایەتی وڵاتەکە، وێران بوون.

لە رۆژی پێنجشەممە 6-8-2020ـەوە، بارینی بارانێکی بەخوڕ بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو لە زۆربەی ناوچەکانی سوودان و هەرەسهێنانی بەنداوی (بوت) لەسر رووباری نیلی شین.

تا ئێستا بەهۆی لافاوەکەوە، 30 کەس گیانیان لەدەست داوە و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون، هەروەها 66 دامودەزگای گشتی بە تەواوی وێران بوون.

سونا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە نزیکەی دوو هەزار کەس لە ناوچە نزیکەکانی رووبارەی شین بەهۆی لافاوەوە گەمارۆ دراون و پێویستیی زۆریان بە خوارند و ئاوی خواردنەوە هەیە.