لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵا لەسەر 41 سەرکردەی عێراقی تۆمار دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵا لەسەر 41 سەرکردەی عێراقی تۆمار دەکرێت

لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سکاڵای یاسایی لە دژی 41 سەرکردەی باڵای عێراق تۆمار دەکرێت.

فائیق شێخ عەلی، سەرۆکی هاوپەیمانیی (تەمەدون) لە پەرلەمانی عێراق، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 10-8-2020، سکاڵاکە لەلایەن عەلی فازڵ، سەرۆکی رێکخراوی عێراقی - ئەمریکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، تۆمار دەکرێ.

عەلی فازڵ سکالاکە لە دژی ئەو 41 سەرکردە عێراقییە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای لە هۆڵەندا، تۆمار دەکات.

فائیق شێخ عەلی هەروەها رایگەیاندووە، ئەویش هاوکار دەبێ بۆ دادگاکە بۆ دادگاییکردنی ئەو بەرپرسە سیاسی و میلیشیاییە عێراقییانە.

شێخ عەلی ناوی سێ لەو سەرکردانەی بڕیارە سکاڵایان لەسەر تۆمار بکرێ، ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە؛

- فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی

- هادی عامری، سەرۆکی میلیشیای بەدر

- حامد جەزائیری، جێگری سەرۆکی میلیشیای خوڕاسانی