خانەقین.. زیاتر لە 400 خێزانی ئاوارە دەگەرێنرێنەوە بۆ سنووری شارەبان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

خانەقین.. زیاتر لە 400 خێزانی ئاوارە دەگەرێنرێنەوە بۆ سنووری شارەبان

زیاتر لە 400 خێزانی قەزای شارەبانی سەر بە دیالە کە ماوەی شەش ساڵە لە سنووری خانەقین ئاوارەن، بڕیارە لەم هەفتەیەدا بگەڕێنەوە شوێنی ژیانی خۆیان.

عیسام محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی نووسینگەی خانەقینی كۆچ و كۆچبەرانی سەر بە حكوومەتی عێراق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان لە سنووری خانەقین و دەوروبەری بەردەوامە، ئەو هەوڵانەش لە پاش سەردانی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی حكوومەتی ناوەند چڕ كراوەتەوە ."

گوتیشی: "بەهۆی داگیركردنی ناوچەكەیان و بوونی مەترسیی گرووپە توندڕەوەكان لەسەر ناوچەكانیان، ماوەی 6 ساڵ زیاترە 400 خێزانی ناوچەی "سنسل"ی سەر بە قەزای شارەبان کەلە سنووری خانەقین نیشتەجێن، نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و وا بڕیارەم لەم هەفتەدا بگەڕێنەوە زێدی خۆیان."