پشدەر.. شوانکارەیەک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پشدەر.. شوانکارەیەک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا

گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد، شەوی ڕابردوو لە بناری قەندیل و لە سنووری شارەدێی سەنگەسەر لە دەڤەری پشدەر، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، شوانکارەیەک بریندار بوو.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو ئاگادار کراین کە بریندارێک بەناوی ( ج.ش) تەمەن 34 ساڵ دانیشتووی گوندی (تووەسووران) سەر بە ناحیەی سەنگەسەر کە پیشەی شوانکاریە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە شوێنەواری دوو فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەبوو".

گوتیشی: "بە گوتەی بریندارەکە کە لە بناری قەندیل شوان بووە و کاتێک خەوی لێ کەوتووە ڕانەمەڕەکەی سنوورەکانی ئێرانیان بەزاندووە و دوای ئەوەی خەبەری بووەتەوە ویستوویەتی بچێت بیانهێنێتەوە، بەڵام لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەی لێ کراوە و بەو هۆیەشەوە بریندار بووە".

شۆڕش ئیسماعیل باسی لەوەش کرد: "ئێستا بریندارەکە لەژێر چاودێریی تەندروستیدایە و باری تەندروستی جێگیرە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە".