ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 20 ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 20 ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 19 ملیۆن و 976 هەزار و 834 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 10-8-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، مەکسیک، پیرۆ، کۆڵۆمبیا، چیلی، ئێران، ئیسپانیا، بەریتانیا، سعودیە، پاکستان، بەنگلادیش، ئیتاڵیا، ئەرجەنتین، تورکیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، قەتەر، کازاخستان، میسر، ئیکوادۆر، بۆلیڤیا و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 12 ملیۆن و  843 هەزار و 349 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 734 هەزار و 130 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.