ڕاپەڕین.. لەم هەفتەیە بەشی فریاکەوتنی خێرا بە ڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕاپەڕین.. لەم هەفتەیە بەشی فریاکەوتنی خێرا بە ڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیە بەشی فریاکەوتنی خێرا لە ڕانیە بە ڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە.

تەها محەمەد، گوتەبێژی تەندروستی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "بەشی فریاکەوتنی خێرا لە نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە کە پێشتر زۆر بچوک بوو لە ئاست ئەو ڕێژە زۆرەی هاووڵاتیانی سنوورەکەدا نەبوو و نەدەتوانرا وەک پێویست خزمەتی نەخۆشەکان بکرێت، بەتایبەت حاڵەتە کتوپڕەکان، هەربۆیە بە هەوڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین توانرا بەشی فریاکەوتنی خێرا بە شێوازێکی سەردەمی و پێشکەوتوو بونیاد بنرێتەوە".

ڕاشیگەیاند: "هاوکات ئەم بەشە لە پێنج تەختەوە توانراوە بکرێتە هەژدە تەخت و سیستەمی ئۆکسجینی ناوەندیشی بۆ دانراوە، بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا بە ڕووی هاووڵاتیاندا بکرێتەوە".