توركیا پێشنیازێكی سەیر دەخاتە بەردەم هاووڵاتییانی لوبنان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

توركیا پێشنیازێكی سەیر دەخاتە بەردەم هاووڵاتییانی لوبنان

هەر لوبنانیەك بچێتە توركیا و بڵێ توركم رەگەزنامەی پێدەدەن


ئەمڕۆ یەكشەممە میدیا عەرەبییەكان بە ڕەخنەوە باسیان لە پێشنیازێكی دەوڵەتی توركیا كردووە كە خستوویەتیە بەردەم هاووڵاتییانی لوبنان و رایگەیاندووە هەر لوبنانییەك ڕوو لە توركیا بكات و رایبگەیەنێ كە توركە، ئەوا توركیا رەگەزنامەی توركی پێدەدات.


تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) بڵاوی كردەوە كە مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا لە میانی سەردانیكردنی بەیروتدا بە یاوەری فوئاد ئاكتای جێگری سەركۆماری توركیا، خواستی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەركۆماری توركیای ئاشكرا كردووە بەوەی دەیەوێ ڕەگەزنامەی توركی بداتە ئەو هاووڵاتییانی لوبنان كە خۆیان بە تورك دەزانن.


سكای نیوز لە ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵو"ی نیمچە فەرمیی دەوڵەتی توركیای گواستووەتەوە كە چاوشئۆغلو گوتوویەتی ئەنكەرا لە پشت كەسوكارە تورك و توركمانەكان لە لوبنان و جیهان دەوەستێت.


چاوشئۆغلو هەروەها دووپاتی كردووەتەوە "رەگەزنامەی توركی بەو برایانەمان دەدەین كە دەڵێن ئێمە توركین و توركمانین، ئەوانەی ویستیان هەیە ببنە هاووڵاتی توركیا، ئەمە راسپاردەی سەرۆك ئەردۆغانە".


لەمبارەیەوە ماڵپەڕی "ئەحوال"ی عەرەبی كە تایبەتە بە كاروباری توركیا، ئاماژەی بەوە كردووە چاوشئۆغلو مەبەستی ئەو هاووڵاتییە لوبنانیە بە رەسەن توركانەیە كە لەوەتەی سەدەی یازدەهەمەوە توركیایان بەجێهێشتووە.