بانكی نێودەوڵەتی: بە هۆی كۆرۆناوە 100 ملیۆن كەسی تر تووشی هەژاری دەبن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بانكی نێودەوڵەتی: بە هۆی كۆرۆناوە 100 ملیۆن كەسی تر تووشی هەژاری دەبن


بانكی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكی تازەیدا ڕایگەیاندووە كە پەتای كۆرۆنا كاریگەری هەبووە لەسەر زیادبوونی ژمارەی هەژاران لە جیهاندا و پێشبینی دەكرێ بەم هۆیەوە 100 ملیۆن كەسی دیكە لە جیهاندا رووبەرووی هەژاری ببنەوە.


دوایین راپۆرتی بانكی نێودەوڵەتی كە لە سەرەتای ئەم مانگەدا بڵاوكرایەوە، هەندێك ئاماری تازەی بڵاوكردووەتەوە لەسەر تێكچوونی سیستەمی خۆراكی جیهانی و كاریگەرییەكانی كۆرۆنا و پیسبوونی ئاو.


لە بەشێكی راپۆرتەكەدا هاتووە كە بە هۆی خواردنی پیسەوە 600 ملیۆن كەس لە جیهاندا ڕووبەرووی نەخۆشی جۆراجۆر بوونەتەوە، ساڵانەش زیانی خواردنی خراپ 115 ملیار دۆلار لەسەر وڵاتان دەكەوێت.


راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەش داوە كە تێكچوونی سیستەمی خۆراك كاریگەری لەسەر منداڵان هەبووە و وای كردووە لە هەر پێنج منداڵێك دانەیەكیان كێشەی كورتەباڵایی هەبێت.