كاروانێكی هاوپەیمانان لە باشووری عێراق كرایە ئامانج
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كاروانێكی هاوپەیمانان لە باشووری عێراق كرایە ئامانج


ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی هێزەكانی هاوپەیمانان لە باشووری عێراق كرایە ئامانج.


شانەی راگەیاندنی ئاسایشی سەر بە حكوومەتی عێراق ئاشكرای كرد كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی هاوپەیمانان كە بریتی بوون لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری هاووڵاتییانی سیڤیل، لە ڕێگەی مینێكی چێندراوەوە كراوەتە ئامانج.


كاروانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لەسەر ڕێگەی دەرەكی لە سنووری پارێزگای زی قار بەسەر بۆمبی چێندراودا كەوتوون، بە بێ ئەوەی زیانێكی ئەوتۆیان لێ بكەوێت.


جێی باسە ماوەیەكە زوو زوو كاروانەكانی گواستنەوەی كەلوپەلەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق دەكرێنە ئامانج.