سلێمانی.. دوو هەزار دۆنم پوش و پاوان و باخی هاووڵاتیان سووتا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سلێمانی.. دوو هەزار دۆنم پوش و پاوان و باخی هاووڵاتیان سووتا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانەوە لە چەند شوێنێکی سنووری پارێزگای سلێمانی، ٢٠٠٠ دۆنم پوش و پاوان و باخی هاووڵاتیان سووتاوە.


عەمید هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی سنووری بەڕێوەبەراتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە هەریەکە لە سنوورەکانی (سیتەك ، گوندی قامیش سەر بە قەزای ماوەت، چیای زمناکۆ لە دەربەندیخان، سەرای سوبحان ئاغا لە سەیدسادق، ناحیەی ئەڵڵایی)، چەندین ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە کە بووەتە هۆی سووتانی نزیکەی ( ٢٠٠٠ ) دۆنم پوش و پاوان دارستان و ڕەز و باخی هاووڵاتیان".

گوتیشی: "کارمەندانی پۆلیسی دارستان بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکان خۆیان گەیاندووەتە شوێنی مەبەست و بە هاوکاری لەگەڵ هاووڵاتیان توانیویانە ئاگرەکان کۆنتڕۆڵ بکەن و کوژێنراونەتەوە".


ڕاشیگەیاند: "هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکان بریتین لە بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی و بوونی مین و تەقەمەنی و هەروەها خەمساردی هاووڵاتیان لە بەجێهێشتنی پاشماوەی ئاگر".