خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەغدا و باشووری عێراق دەستی پێكردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەغدا و باشووری عێراق دەستی پێكردەوە


ئەمڕۆ یەكشەممە خۆپیشاندانەكانی ناڕەزایی لە بەغدای پایتەختی فیدراڵی و شارەكانی باشووری عێراق لە دژی حكوومەتی وڵاتەكە دەستی پێكردەوە.


ئەم ئێوارەیە خۆپیشاندەران بارەگای پارێزگای بەغدایان گەمارۆ داوە، هەروەها چەند شەقام و پردێكی سەرەكیی ناوەڕاستی شارەكەشیان گرتووە، داوای هەلی كار و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی ژیان لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق دەكەن.


میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە لە كاتێكدا پلەی گەرما لەوپەڕی بەرزیدایە، كاتەكانی پێدانی وزەی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان كەم كراوەتەوە و حكوومەتیش هیچ هەنگاوێكی بەرەو چاكسازی لە كەرتی كارەبا نەناوە.


هەروەها لە پارێزگای زی قاریش سەدان خۆپیشاندەر بەسەر بارەگای پارێزگاكەیاندا داوە و ناڕەزایی لە خراپی خزمەتگوزارییەكان دەردەبڕن و داواكارن بەرپرسانی دەوڵەت دەست لەكار بكێشنەوە.


جێی باسە بارودۆخی خراپی ژیانی هاووڵاتییانی عێراق لە سەردەمی حكوومەتەكانی پێشووەوە تا ئێستا بەردەوامە و ساڵ بە ساڵ خزمەتگوزارییەكان لەم وڵاتەدا خراپتر دەبن و ئەمساڵیش عێراق لە لوتكەی وڵاتانی پڕگەندەڵی و كەمخزمەتگوزاری لە جیهان دەرچوو.